Zuhal Demirci,Tuğçenur Yılmaz
21 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گەورە دانوستانکار و وه‌زیری كاروباری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا لە حکوومەتی تورکیا، عومه‌ر چه‌لیك سه‌باره‌ت به گوتەکانی كاندیدی جه‌هه‌په بۆ پۆستی سه‌ركۆماری توركیا، موحەرەم ئینجە لەبارەی یەکێتی ئەورووپا و سووریا رایگه‌یاند: "ئەوانە چیرۆکی سیاسی دۆڕاون لە روانگەی راستییەوە".
عومه‌ر چه‌لیك بووە میوانی دیسکی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو، و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه و سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤ دوا.
عومه‌ر چه‌لیك رایگه‌یاند: "كاتێك له (حكوومه‌ته‌كانی وڵاتانی ئه‌ورووپا) راستڕه‌وی په‌ڕگیر به‌رزده‌بێته‌وه، كۆمه‌ڵگاكانیان ژه‌هراوی ده‌بن و رووبه‌ڕووی پرسی وه‌ك داعش ده‌بنه‌وه. داعشی ئه‌ورووپا راستڕه‌وی په‌ڕگیره".
چه‌لیك باسی له‌وه كرد كه (جگه له ئه‌ردۆغان) پێویستی ده‌كرد به‌ربژێرانی سهركۆمار به‌رنامه‌ی خۆیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆ خستبووایه روو، گوتیشی: "ئه‌و پیاوه‌ی پێی ده‌ڵێیت دیكتاتۆر به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌ی له پشت تانك و تۆپه و چه‌كه‌وه خۆی حه‌شار ده‌دات، به‌ڵام سه‌ركۆمارمان چووه به‌رده‌م تانك و تۆپ و چه‌ك".
له‌باره‌ی هه‌وڵدان بۆ كۆسپ خستنه به‌رده‌م كڕینی فڕۆكه‌ی ئێف ٣٥ له ئه‌مریكا، چه‌لیك رایگه‌یاند: "لۆبی نه‌ریتخوازه توندڕەوهكانی مه‌سیحی ده‌یانه‌وێت ئه‌وه بكه‌نه جۆره كارتێكی فشاری سیاسیی".
سه‌باره‌ت به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گەورە دانوستانکار و وه‌زیری كاروباری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا لە حکوومەتی تورکیا، عومه‌ر چه‌لیك رایگه‌یاند: "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له سه‌رووی ئه‌وانی دیكه‌وه نییه بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌ی پابه‌ندبوون به رێككه‌وتننامه‌كان ده‌رسی سیاسیی و وره‌یان دابدات".