Mehmet Tosun
20 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2021
ئەنقەرە- AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر کاردانەوەی نیشانی ئەو کەسانە داوە کە دەیانەوێت تەرمی بێگیانی ئالان کوردی بکەنە کەرەستەیەکی سیاسیی.
ئیبراهیم کاڵن نووسیویەتی: "زیهنیەتێک کە بەئەندازەیەک بێنرخە دەیەوێت تەرمی بێگیانی ئالانی بچکۆلە بکاتە کەرەستەیەکی سیاسەتی تاریکی، ناتوانێت هیچ شتێکی باش و جوان پێشکەشی وڵاتەکەمان و جیهان بکات. ئەم کارە شەرمەزاری و گوناهە".