Mehmet Tosun
20 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2021
ئەنقەرە- AA
فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بە ئامانجی تاوتوێکردنی پلانی مێژوویی پشت رووداوەکانی ١٩١٥ و کاردانەوەکانی لەسەر رۆژگاری ئەمڕۆ "کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی رووداوەکانی ١٩١٥"ی ساز کرد.
لە کۆنفڕانسەکەدا، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون بەشێوەی ئۆنلاین بەشداری کرد و لە میانی گوتەیەکیدا باسی لەوە کرد کە سەدەی رابردوو، هەڵگری کۆمەڵێک خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی بووە، جەنگە جیهانییەکان، رووخانی ئیمپڕاتۆرییەتەکان، گۆڕانی سنوورەکان و گەشەکردنی دیموکراسی لە دیارترین رووداوەکانی سەدەی ٢٠ بوون.
فەخرەددین ئاڵتون ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە رووداوەکان نەک تەنها لەڕێی کتێبە مێژووییەکانەوە بەڵکو لەڕێی ئەو چیرۆک و بەسەرهاتانەی دایک و باوکەکان بۆ منداڵەکانیان دەگێڕنەوە، دەگوێزرێنەوە بۆ نەوەی نوێ. لەم چوارچێوەیەشدا سەدەی ٢٠ شانۆی چەندین رووداوی گرنگبوو لەوانە لەبەریەک هەڵوەشانەوەی سێ ئیمپڕاتۆریەت بوو لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم کە بریتیبوون لە ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی، ئیمپڕاتۆریەتی نەمسا-مەجەر و ئیمپڕاتۆریەتی رووسیا.
سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە لە جەنگی جیهانی یەکەمدا، ٣٨ ملیۆن سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و هەربۆیە تەواوی ئەو وڵاتانەی بەشداری جەنگەکانیان کردووە مەرگەساتی گەورەیان بەسەر هاتووە.
- بەگژیەکداچوونی رابردووی هاوبەش
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون ئاماژەی بەوەشدا کە گەلی تورک بەشێوەیەکی زۆر جددی کەوتە ژێر کاریگەری جەنگی جیهانی یەکەم و ئەم کاریگەرییەش بەرامبەر بوو بە ژیانی ملیۆنەها کەس و گوتی: "گەلی عوسمانی بەشێوەیەکی گشتی لە کۆتا قۆناغی ئیمپراتۆریەکەدا رووبەڕووی سەختییەکی زۆر بووبووەوە. خەباتێکی گەورەمان لە چاناککالە، قەفقاس، حیجاز، فەڵەستین و عێراق کرد. جەنگی جیهانی یەکەم هەموو لایەنەکانی بە ئاقارێکی مەترسیداردا برد. بەداخەوە کۆمەڵێک رووداو روویاندا کە وایان کرد دانیشتوانی ئانادۆڵو رووبەڕووی ئازاری زۆر ببنەوە. لە هەمان قۆناغدا لە شارۆچکەی ساریکامیش هەزاران سەربازمان لە سەرمادا رەقبوونەوە و شەهیدبوون. لە بەرەی قەفقاس-یش هێزەکانمان رووبەڕووی سوپای رووسیا بوونەوە کە هێرشی دەکردە سەر خاکی عوسمانی، لەو کاتەدا چەتە ئەرمەنییەکان دەستیان لەگەڵ دوژمن تێکەڵ کرد و خەنجەرێکی ژەهراویان لە پشتی دەوڵەتی عوسمانی دا. لە کاتێکدا سەرجەم پێکهاتەکانی دەوڵەتی عوسمانی لە پێناو پاراستنی وڵات کەوتبوونەخۆ کەسانێک هەستان بە دەست تێکەڵکردن لەگەڵ دوژمن. لە ئەنجامی پێکدادانەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، دەیان هەزار هاووڵاتی تورک و ئەرمەنی گیانیان لەدەستدا. لە کاتی ئەم رووداوانەدا بەشێک لە هاووڵاتییە عوسمانییە بەڕەچەڵەک ئەرمەنییەکان لە ویلایەتەکانی رۆژهەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی داڵدەی ئەو چەتانەیان دا کە لەگەڵ دوژمن دەستیان تێکەڵ کردبوو، هەربۆیە بڕیاردرا بەشێک لەو هاووڵاتییە ئەرمەنییانە بنێردرێن بۆ سووریا کە ئەوکات بەشێکی خاکی عوسمانی بوو، ئەمەش کۆچی ساڵی ١٩١٥ بوو".
فەخرەددین ئاڵتون جەختی لەوەش کردەوە کە هاوسۆزیکردن بۆ ئەو ئازارەی ئەرمەنییەکان لە سەدەی رابردوودا چەشتویانە ئەرکێکی ویژدانی و ئەخلاقییە و گوتی: "لەمڕۆدا لە بەرامبەر تێڕوانینێکداین کە دەیەوێت رابردووی هاوبەشی گەلی تورک و ئەرمەن کە چەندین سەدە بەئاشتی پێکەوەژیاون، بکات بە گژ یەکدا. بەڵام ئێمە دژ بەم تێڕوانینە دەوەستینەوە. ئێمە هیچکام لەو ئازارانەی لەم خاکەدا روویانداوە لەیەک جیاناکەینەوە. زۆر بەباشی دەزانین مرۆڤەکان بەبێ گرنگیدان بە جیاوازی نەتەوە، ئایین و مەزهەب چەندین سەدە وەک خوشک و برا لەم خاکەدا ژیاون".
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه داواكاری سهركۆمار، ئه‌ردۆغان-یش له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ١٩١٥ بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌رشیف و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ رووداوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زانستییانه له‌م پێناوه‌دا بووه و گوتی: "ئه‌م داواكارییه‌كه بۆ ده‌ركه‌وتنی راستییه‌كان. ئه‌مه‌یش ده‌رخه‌ری جددییهتمانه له‌و بابه‌ته‌دا. باشترین رێگا بۆ رێزگرتن له زیانبه‌ركه‌وتووان، دیدگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌یه بۆ مێژوو. ئه‌مه‌یش له رێگای ئه‌مه‌وه به‌دی دێت كه به‌وردی به‌ڕوونی، به دروستی ئه‌مه بخرێته روو كه له سه‌ده‌ی رابردوودا له‌م خاكه‌دا چی روویداوه".
فەخرەددین ئاڵتون باسی لهوەشكرد كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به سه‌ركردایه‌تی سهركۆمار ئه‌ردۆغان هه‌نگاوی گرنگ و به‌رفراوان نراوه و له ٢٠٠٥ه‌وه له به‌رزترین ئاستدا پرسه‌نامه بڵاوده‌كرێته‌وه له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌رمه‌نییانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان له گه‌ڕان به دوای راستیدا ماندوو نابن، گوتی: "ئێستا به چه‌واشه‌كردنی رابردووی هاوبه‌شی گه‌لانی تورك و ئه‌رمه‌نی كه به درێژایی چه‌ندین سه‌ده له ئاشتیدا پێكه‌وه ژیاون، رووبه‌ڕووی دیدگایه‌ك بووینه‌ته‌وه كه له هه‌وڵی ئه‌وه دایه له مێژوودا دوژمنایه‌تی دروست بكات. ئێمه دژی ئه‌و دیدگایه ده‌وه‌ستینه‌وه. (به‌ناو كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نی) به ته‌واوی دووره له راستی و قسه‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی نان و پیوازی پێوه ده‌خۆن و له سیاسه‌تدا به‌كاری ده‌هێنن. هه‌موومان باش ده‌زانین ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له رێگای درۆیه‌كی برهوپێدراوهوه هێرش بكه‌نه سه‌ر توركیا له خه‌می ئه‌رمه‌نییه عوسمانییه‌كان و زیانبه‌ركه‌وتووانی مێژوودا نین".