Fahrettin İbrahim
22 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵ و ده‌رئه‌نجامه‌كانی رایگه‌یاند، جه‌هه‌په به شێوازێك كه به‌ره‌و شه‌ڕانگێزیی ده‌چێت، له جیاتی سه‌رقاڵ بوون به هه‌ڵبژاردنه‌وه، به‌رده‌وامه له شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دادوه‌ره‌ی بڕیاری له قۆناغه‌كه داوه.
دوای دامه‌زراوه‌ی ناوه‌ندیی راپه‌ڕاندنی ئاك پارتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوته‌بێژی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و قسه‌ی بۆ میدیاكاران كرد.
گوته‌بێژی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك سه‌ره‌تا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵه‌وه گوتی: "جه‌هه‌په به شێوازێك كه به‌ره‌و شه‌ڕانگێزیی ده‌چێت، له جیاتی سه‌رقاڵ بوون به هه‌ڵبژاردنه‌وه، به‌رده‌وامه له شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دادوه‌ره‌ی بڕیاری له قۆناغه‌كه داوه".
عومه‌ر چه‌لیك دواتر له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا دا و رایگه‌یاند: "راستڕه‌وی توندئاژۆ وه‌ك گرووپێكی یه‌كگرتوو به ئه‌جێندایه‌كی هاوبه‌شه‌وه، هه‌نگاو ده‌نێت. ئه‌مه بۆ ئه‌ورووپا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه".
له باره‌ی دۆخی سووریاوه گوته‌بێژه‌كه‌ی ئاكپارتی رایگه‌یاند، "هێزه‌كانی رژێم له‌رێگه‌ی به ئامانج گرتنی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون و خوێندنگه‌كانه‌وه، كۆمه‌ڵكوژیی نوێ ئه‌نجامده‌دات. ئه‌مه دیمه‌نێكه كه تێیدا به روونی له‌لایه‌ن رژێمه‌وه هه‌وڵده‌درێت، رێككه‌وتننامه‌ی ئیدلب تێكبدرێت".
عومه‌ر چه‌لیك هه‌روه‌ها له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا-ئێران قسه‌ی كرد و گوتی: "ناوچه‌كه به‌ره‌وڕووی گرژییه‌ك كه ئێجگار له‌سه‌روو توانایه‌تی، بووه‌ته‌وه".
له‌و باره‌یه‌وه هه‌روه‌ها گوتی "ئه‌و گرژییه‌ی له‌نێوان ئه‌مریكا-ئێران هاتووه‌ته ئاراوه، ده‌ستبه‌جێ بووه‌ته هۆی هه‌ڵكشانی گرژیی له هه‌ریه‌ك له یه‌مه‌ن، عێراق و ئه‌فغانستان. ئه‌مه دیمه‌نێكی تا ئه‌وپه‌ڕی مه‌ترسیداره".
له كۆتایی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا عومه‌ر چه‌لیك له وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی بانگهێشتنه‌كردنی هه‌ده‌په بۆ رێوڕه‌سمی ١٩ی ئایار گوتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سروودی نیشتمانیی ئیستیقلال ناخوێنن و به‌رده‌وام لێدوان له‌پێناو له‌كه‌داركردنی ئه‌م رۆحییه‌ته هاوبه‌شه ده‌ده‌ن، بانگهێشتنامه‌یان بۆ نه‌چووه".