Muhammet Ali Kemal
22 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كانی ٣١ی ئادار و هۆكاری بڕیاری دامه‌زراوه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ، بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كانی ٣١ی ئادار، له گهورهشارهوانییهكان ئاك پارتی له‌سه‌دا ٥١،٧٢، جه‌هه‌په له‌سه‌دا ٣٤،٤٨، مه‌هه‌په له‌سه‌دا ٣،٤٥ و هه‌ده‌په له‌سه‌دا ١٠،٣٤ی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌نجامه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كاندا ئاك پارتی له‌سه‌دا ٥٤،٧٦، جه‌هه‌په له‌سه‌دا ١٧،٧١، مه‌هه‌په له‌سه‌دا ١٧،٢٠، هه‌ده‌په له‌سه‌دا ٤،٢١، ئیی پارتی له‌سه‌دا ١،٧٧ و پارتی سه‌عاده‌ت له‌سه‌دا ١،٥٥ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها له ئه‌ندامێتیی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كاندا، ئاك پارتی له‌سه‌دا ٤٩،٠٤، جه‌هه‌په له‌سه‌دا ٢٢،٢٤، مه‌هه‌په له‌سه‌دا ١٣،٥٩، ئیی پارتی له‌سه‌دا ٥،٢٦، هه‌ده‌په له‌سه‌دا ٥،٩٣، پارتی سه‌عاده‌ت له‌سه‌دا ١،٤٢، پارتی یه‌كێتیی مه‌زن له‌سه‌دا ١،٣٠ی رێژه‌ی ئه‌ندامه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه.
هۆكاری بڕیاری دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ كه دامه‌زراوه‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ و به ٧ ده‌نگ به‌رامبه‌ر به ٤ ده‌نگ ده‌ریكردبوو، ئاشكراكرا.
له هۆكارهكهدا هاتووه: "له‌به‌رامبه‌ر حوكمی یاسادا كه ئه‌وه‌نده روونه، بۆشایی بۆ لێكدانه‌وه نه‌هێشتووه‌ته‌وه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ر سندووقه‌كان له نێو لیستی كارمه‌ندانی حكوومه‌ت، ناچارییه‌كی یاساییه".
هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه: "له ته‌واوی ئیستانبوڵدا، ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی له ١٠٨ سندوقدا ده‌نگیانداوه كه لیستی ئه‌ژماركردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان نه‌بووه یان لیسته‌كان واژوونهكراوبوون، و حسابی نه‌بوویان بۆ ده‌كرێت، ٣٠ هه‌زار و ٢٨١ ده‌نگده‌ره".
دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا له‌باره‌ی هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ، راشیگه‌یاندووه: "ئاماده‌نه‌كردنی لیستی ئه‌ژماركردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له ١٠٨ سندوقدا كه لیسته‌كه یه‌كێكه له گرنگترین پێكهاته‌كانی دیارییكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پاكیی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌م سندوقانه به شێوه‌یه‌كی جدیی له‌كه‌دار ده‌كات".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه جیاوازیی ده‌نگه‌كان ١٣ هه‌زار و ٧٢٩ ده‌نگه، له ٧٥٤ سندوقدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ر سندوقه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستنیشانكراون و كاروباره‌كانی هه‌ڵبژاردن كه ئه‌م ده‌ستانه ئه‌نجامیان دابێت، دانی پێدا نانرێت، كاریگه‌ریی ئه‌مانه له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، بینراون".
دامه‌زراوه‌كه راشیگه‌یاندووه: "تێبینی ئه‌وه كراوه كه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ر سندوقه‌كان له ٧٥٤سندوق، له ده‌ره‌وه‌ی یاسا له نێو كارمه‌ندانی حكوومه‌ت هه‌ڵنه‌بژێردراون. نه‌توانراوه هۆكاری ئه‌م ده‌ستنیشانكردنه نایاساییه، له‌لایه‌ن لقه‌كانی دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردن له ناوچه‌كان، روونبكرێته‌وه".