توركيا

دێرسم.. ئەسپی وەرزیی لە چیاکانی مونزور

Sidar Can Eren, Rewa Mahmood Hasan  | 22.05.2019 - نوێکردنەوە : 23.05.2019
دێرسم.. ئەسپی وەرزیی لە چیاکانی مونزور

Tunceli

دێرسم - AA

ئاژەڵداری پیشەیەکی بەربڵاوە لە گوند و شارۆچکەکانی تورکیا و لە شارۆچکەی ئۆڤاجک سەربە پارێزگای دێرسم ئەم پیشەیە وەک هەر شوێنێکی تر لە گوندەکاندا ژمارەیەکی زۆر خەڵک پێوەی سەرقاڵن، بەڵام دیمەنی گواستنەوەی مەڕوماڵات و کۆچی گوندەوارەکان لە گوندەوە بۆ دەشتودەر دوای هاتنی وەرزی بەهار، دیمەنێکی سەرنجڕاکێش دەدەنە ناوچەکە.

ئاژەڵداران مەڕەکانیان لە گوندەکان دوای زستانێکی سەخت، دەبەنە دەشتودەرە بۆ لەوەڕ و لە کاتی گواستنەوەشدا ئەسپ بەکاردەهێنن بۆ بارکردن.

ئەسپەکان لە دەشتودەر دەمێننەوە و هەر لە دەشتودەرە سەوزەکانی ناوچەکە دەلەوەڕن، هەندێک جاریش بۆ گواستنەوەی بەروبوومی ئاژەڵەکان لە دەشتودەر بۆ گوندەکان وەک پەنیر و ماست و شیر، دیسان ئەسپەکان بەکاردەهێندرێنەوە.

هەرکەسێک بە گوندەواری ئۆڤاجک-دا تێپەڕبێت، دیمەنی ئەسپەکان سەرنجی رادەکێشێت.

ئەفرائیل سان یەکێک لە خاوەن ئەسپەکان بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە هەموو ساڵێک پێش ئەوەی بچنە دەشتودەر ئەسپەکانیان لە چیاکانی مونزور بەجێ هێشتووە.

ئەو باس لەوە دەکات ئەو ئەسپانەی لە سروشتدا بەجێدەهێڵرێن باشتر خۆراک وەردەگرن و بەهێزتر دەبن و گوتی: ''ئەسپەکانمان لە زستاندا لە خاندا بەخێودەکەین، زیاتر بە کا بەخێویان دەکەین بۆیە لاواز دەبن. ئێمە لە بەهاردا ئەسپەکان بەردەدەینە دەشتودەر. لەوێ بە ئاسانی جموجۆڵ دەکەن و گیای تازە دەخۆن".

ناوبراو باسی لەوەکرد کە لە چیاکان و دەشتودەر ناتوانن بە ئۆتۆمبێل بچینە هەموو شوێنێک بۆیە لە دەشتوودەر دوو یان سێ ئەسپ بەخێودەکەن، چادر و کەلوپەل و پێخەف و جلوبەرگیان بە ئەسپ بار دەکەن و گوتی: "لە هاویندا ئەو پەنیر و ماست و شیرەی لە مەڕ و بزنەکانمان دروستی دەکەین بە ئەسپەکان دەیگوازینەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın