Hasan Esen,Rewa Mahmut Hasan
17 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2018
سان بارتۆلۆم دە پینارەس - AA
جەژنی "لاس لومیناریاس" کە کولتوورێکی کۆنی ئیسپانیەکانە و تیادا ئاگر دەکرێتەوە و ئەسپەکان بازی بەسەردا لێدەدەن. لە قەزای سان بارتۆلۆم دە پینارەس باکووری رۆژئاوای مەدرید، یادی کرایەوە.
رۆژی ئازیز ئانتۆنی کە بە پارێزەری ئاژەڵانی ماڵی دادەنرێت، ئەو چالاکییە ئەنجام درا و لەگەڵ هاتنی شەودا تەواوی دانیشتوانی قەزاکە رژانە سەر شەقام.
لەگەڵ هاتنی ئێوارەدا، ١٠ ئاگر لە شەقامەکانی قەزاکە کرایەوە و بەردەوام ئاگرەکە خۆش دەکرا، دواتر لاس لومیناریاس لە لایەن پاپای قەزاکەوە پیرۆز دەکرا.
پاشان بە دەیان ئەسپ لە چەند شوێنێکەوە بازیان بەسەر ئاگرەکەدا هەڵ دەدا.
ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی لە قەزا و ناحیەکانی دەورووبەرەوە هاتبوونە مەراسیمەکە. دواتر چەندین چالاکی جۆراو جۆر ئەنجام درا.