Mohamad Misto,Selen Temizer,Ömer Koparan,Rewa Mahmut Hasan
17 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2018
عەزاز/ئەنقەرە - AA
بە پێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی ناو عەفرینەوە دەستی کەوتووە، لەگەڵ ئامادەکارییەکانی تورکیا بۆ ئۆپەراسیۆنی عەفرین، تیرۆریستانی پەیەدە/پەکەکە لە عەفرین فشارەکانیان بۆ سەر کەسانی مەدەنی زیادی کردووە.
رێکخراوەکە لە ماوەی دوو رۆژدا، ٨٠ گەنجی تەمەن ١٩ بۆ٣٠ ساڵ کۆکردۆتەوە لە عەفرین و٥٠ گەنجیشی لە ناحیەی راجۆ دەستبەسەرکردووە.
نزیکەی ١٣٠ گەنج بە پێچەوانەی جارەکانی پێشووەوە، بە بێ هیچ مەشقێکی چەکداری رەوانەی بەرەکانی پێشەوە کراون.
ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان و خێزانەکان گەنجەکانیان لە ماڵەکاندا حەشار دەدەن لە دەست رێکخراوەکە.
پەیەدە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، چەندین گەنجی راپێچی چەکداریی زۆرەملێ کردبوو کە ژمارەیەکیان منداڵی کچ بوون و خانەوادەی ئەو گەنجانە چەندین جار پرۆتێستۆی رێکخراوەکەیان کردبوو.
لە لایەکی دیکەوە پەیەدە بە مەبەستی پرۆتێستۆکردنی تورکیا، داوای لە دوکاندارەکانی شارۆچکەکە کردبوو، دوکانەکانیان نەکەنەوە.
پەیەدە راشیگەیاند ئەو دوکاندارانەی پابەندی بڕیارەکە نابن، سزا دەدرێن.
رژێمی ئەسەد لە تەمووزی ٢٠١٢دا، بێ شەڕ عەفرینی رادەستی پەیەدە/پەکەکە کردبوو. شارۆچکەکە بەدرێژایی شەڕی ناوخۆی سووریا یەکێک بوو لە لانکەکانی رێکخراوەکە.
بە هۆی هەڵکەوتەی جوگرافیاوە، ناوەندی کلیس و بەشێکی گرنگ لە هاتای دەکەونە مەودای ئەو مووشەکانەی لە عەفرینەوە ئاراستە دەکرێن.
رێکخراوەکە ماوەی چەندین ساڵە چیاکانی ئامانۆس بۆ دزەکردن بۆ ناو تورکیا بەکاردەهێنێت.
پەیەدە/پەکەکە پشتی بە عەفرین بەستووە بۆ ئەوەی لە باکووری خۆرئاواوە بگاتە سەر دەریای ناوەڕاست.
ئەو رێکخراوە لە رێگەی بوونی لە عەفرین هەڕەشە لە قەڵغانی فورات و ناوچەی دوور لە پێکدادانی ئیدلب دەکات.
توركیا دوای ئه‌وه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا مه‌ترسیی داعشی له سنووره‌كانی دوورخسته‌وه، رایگه‌یاندبوو كه ئامانجی ئایندهی شارۆچكه‌ی عه‌فرین ده‌بێت.
دوێنێ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئینشائه‌ڵڵا سوپای توركیا له كورتترین كاتدا كێشه‌ی عه‌فرین و منبج چاره‌سه‌ر ده‌كات. ئاماده‌كارییه‌كانمان كۆتایی هاتووه و له‌هه‌ر ئان و ساتێك‌دا ره‌نگه جووڵه ده‌ست پێ بكات".
رێكخراوه‌كه كه ترس دایگرتووه، به مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌ندام و چه‌كدارانی، رووی له به‌رزاییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری عه‌فرین و ئه‌و ناوچانه كردووه كه له رووی سه‌ربازییه‌وه گرنگیی خۆحه‌شاردانیان هه‌یه.
هاوكات چه‌كدارانی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه له‌ناو ئه‌و تونێلانه‌ی له نێوان خاڵه سه‌ربازییه‌كاندا هه‌ڵیانكه‌ندووه، خۆیان حه‌شارداوه.
چه‌كداران ئامانجیان به‌كارهێنانی خه‌ڵكی سڤیله وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی و له بیناكانی ناو شاره‌كه‌دا جێگیربوون.
له‌سه‌دا 65ی سنووری سووریا-توركیا له‌ژێر كۆنترۆڵی په‌یه‌ده‌دایه.