Yusuf Aydın Deniz,Hemın Othman Mohammed
22 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان به‌شداری كرد له رێوڕه‌سمی تیروپشكی دادوه‌ران و داواكارانی گشتیی كۆماری دادگای باڵا كه له ناوه‌ندی كولتوور و كۆنگره‌ی میللی به‌شته‌په به‌ڕێوه‌چوو.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا رایگه‌یاند "تێگه‌یشتنێك، پێكهاته‌یه‌ك كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات جیهان له پێنج گه‌وره‌تر نییه و جیهان مه‌حكومی قسه‌ی وڵاتێك بكات، نابێته پێكهاته‌یه‌كی دادپه‌روه‌ر. ئێستا لە ئاراکان، لیبیا، فەڵەستین و قودس دادپەروەری هەیە؟ ئەوانەی دەڵێن دادپەروەریی دەبەخشینەوە تەنها ئامۆژگاری مرۆڤایەتی دەکەن و مرۆڤایەتی هەڵدەخەڵەتێنن''.
سەرکۆماری تورکیا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه سه‌رده‌مێك دامه‌زراوه‌كانی دادوه‌ری رووبه‌ڕووی هێرش ده‌بوونه‌وه و گوتی: "دوێنێ سه‌رۆكێكی گشتیی له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆندا گوته‌ی نا ئه‌خلاقی، بێ ئه‌ده‌بی، بێ ئینساف و له هه‌مووشیان گرنگتر نا مرۆڤانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌ندامانی دادگاوه كرد".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان گوتیشی: "بە ئامانجگرتنی دادوەرەکان، سووکایەتیکردن پێیان سنوورنەزانینە، بگرە بێڕەوشتییە''.
سه‌ركۆماری توركیا راشیگه‌یاند "له‌و باوه‌ڕه‌دام جوانترین وانه هه‌ر دادگاكانمان به‌وانه‌ی ده‌ده‌ن كه سیاسه‌ت وه‌ك ئامرازێك بۆ خزمه‌تکردنی وڵات و گه‌ل نابینن، به‌ڵكو وه‌ك هۆكارێك بۆ سوودگه‌یاندن به ژینگه‌ی توندوتیژ و جێبه‌جێكردنی ئایدۆلۆجیه بهلارێدابراوهكان ده‌بینن".