Zafer Fatih Beyaz
29 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
گوته‌بێژی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك رایگه‌یاند: "خه‌باتی توركیا دژی تیرۆر، ره‌واترین خه‌باتی جیهانه. تا دوا ئاست خه‌باتێكی شه‌رعییه. سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌پێناو پاراستی دیموكراتییمان و ده‌وڵه‌تی یاساسهروهرییمان ئه‌م خه‌باته تا كۆتایی درێژه پێبده‌ین".
عومه‌ر چه‌لیك له كاتێكدا كه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی بڕیار و به‌ڕێوه‌بردنی ئاك پارتی له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه به‌رده‌وام بوو، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی ئه‌نجامدا.
چه‌لیك له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: "خه‌باتی توركیا دژی تیرۆر، ره‌واترین خه‌باتی جیهانه. تا دوا ئاست خه‌باتێكی شه‌رعییه. سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌پێناو پاراستی دیموكراتییمان و ده‌وڵه‌تی یاساسهروهرییمان ئه‌م خه‌باته تا كۆتایی درێژه پێبده‌ین".
دواتر جه‌ختی له پشتیوانییه‌كانی توركیا بۆ ئازه‌ربایجان كرده‌وه و رایگه‌یاند: "توركيا، هەموو كات بەردەوامە لە پشتیوانییكردنی برا ئازەرییهكانمان، بەو شێواز و جۆرەى كە دەيانەوێت".
راشیگه‌یاند: "ئازه‌ربایجان و توركیا دوو وڵاتن كه خاوه‌نی هه‌مان چاره‌نووس، هه‌مان ئاینده و هه‌مان به‌هان".
گوته‌بێژی ئاك پارتی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "هێرشكردنى ئەرمينيا بۆسەر ناوچە سڤيلنشينەكان، پێشێلكردنێكى ئاشكرايە بۆ سەر ياساى نێودەوڵەتى. پێويستە كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى سەركۆنەى ئەرمينيا بكات".
عومەر چەليک به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر گوته‌كانی له‌باره‌ی پێكدادانه‌كانی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا و رایگه‌یاند: "هەر كات ئەرمينيا ئەو خاكانە جێبهێڵێت كە داگيريكردوون ئەوە كێشەكە چارەسەر دەكرێت. لە دواى هێرشەكانى ئەرمينيا، هەڵوێستى هیچ كەسێك بۆ ئامۆژگاريكردنى ئازەربايجان بۆ دانبەخۆداگرتن جێگەى قبوڵ نييە".
گوتیشی: "ئازه‌ربایجان خاوه‌نی مافی به‌رگرییكردن له خاكه‌كه‌یه‌تی. ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ خاكی ئازه‌ربایجانه. ئه‌رمینیا له‌وێ داگیركاره".
چه‌لیک هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ئه‌رمینیا له شڵهژاویدایه. ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت كه له‌نێو ریزه‌كانیاندا سه‌ربازی به‌كرێگیراو هه‌یه و په‌یوه‌ندیی نزیكیان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی په‌كه‌كه هه‌یه. سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌رمینیا بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌مه، ده‌ڵێت كه توركیا گرووپی جیهادیی ره‌وانه‌ی ئه‌وێ كردووه. له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی بیانی هێناوه‌ته ئه‌وێ ئه‌رمینیایه".
گوته‌بێژی ئاك پارتی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا بۆ قوبرسی یۆنانی و یۆنان رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی كه ئەمريكا تەنها سه‌ردانی لایه‌نی (قوبرسی) یۆنانی ده‌كات يان لە ماوه‌ی مانگێكدا دوو جار سەردانى يۆنان ده‌كات و لێدوانه تاكلايەنە پشتیوانییكارییهكانى خزمەت بە ئاشتى ناوچەكە ناكات".