Kaan Bozdoğan,Ayşe Büşra Erkeç,Semra Orkan,Hemın Othman Mohammed
17 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2019
ئیستانبوڵ - AA
دوای ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی له نیوزیلاند كرایه سه‌ر موسڵمان لە دوو مزگه‌وت، هاووڵاتییانی توركیا داوا ده‌كه‌ن وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه، مۆزه‌خانه‌ی مێژوویی ئایاسۆفیا وه‌ك مزگه‌وت بكرێته‌وه.
گوته‌بێژی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك سه‌باره‌ت به‌و داخوازییه‌ی هاووڵاتییان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی رایگه‌یاند "هه‌موو داخوازییه‌كی هاووڵاتییانمان له‌باره‌ی بابه‌تی كردنه‌وه‌ی ئایاسۆفیا له‌سه‌ر سه‌رمانه و داخوازییه‌كی رێزلێگیراوه و ساڵانێكی زۆره باس ده‌كرێت".
چه‌لیك دوێنێ له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "كێشه گه‌وره‌كان"ی كه‌ناڵی خه‌به‌ر تورك، باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد.
چه‌لیك باسی له‌و باس و خواسه كرد كه دوای هێرشه تیرۆریستییهكەی سه‌ر مزگه‌وته‌كانی نیوزیلاند له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ئایاسۆفیا وه‌ك مزگه‌وتێك بۆ عیبادهت له ئارادایه و رایگه‌یاند "هه‌موو داخوازییه‌كی هاووڵاتییانمان له‌باره‌ی بابه‌تی كردنه‌وه‌ی ئایاسۆفیا له‌سه‌ر سه‌رمانه و داخوازییه‌كی رێزلێگیراوه و ساڵانێكی زۆره باس ده‌كرێت. سه‌ركۆمارمان ئه‌مڕۆش باسی كرد. له‌وێ بوارێكی سیاسیی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه كۆماری توركیا له‌ناو میكانیزمه‌كانی بڕیاری خۆیدا ئه‌وه ده‌گونجێنێت، ئه‌وه‌یش بابه‌تێكه قۆناغی ده‌وێت و له‌ئێستادا بڕیاری كردنه‌وه-نه‌كردنه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌خراوه‌ته به‌ر باس و گفتوگۆ".