ئازه‌ربایجان.. ژماره‌ی ئه‌و سڤیلانه‌ی له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئه‌رمینیا گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ ١١ كه‌س به‌رزبوویه‌وه
ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه سڤیله ئازه‌رییانه‌ی كه له ئه‌نجامی هێرشی ئه‌رمینیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ ١١ كه‌س و ژماره‌ی برینداران بۆ ٣٣ كه‌س به‌رزبوویه‌وه.
Baki
باكو- AA
ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه سڤیله ئازه‌رییانه‌ی كه له ئه‌نجامی هێرشی ئه‌رمینیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ ١١ كه‌س و ژماره‌ی برینداران بۆ ٣٣ كه‌س به‌رزبوویه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی ئازه‌ربایجانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، له ئه‌نجامی تۆپبارانی هێزه‌كانی ئه‌رمینیا له گوندی كاراداغڵی سه‌ربه پارێزگای ئاغدام، هاووڵاتییه‌كی سڤیل گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه له ئه‌نجامی هێرش و په‌لاماره‌كان بۆ سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كان، سێ هاووڵاتیی ئازه‌ری برینداربوون.
له‌گه‌ڵ دوایین ژماره‌كان، ژماره‌ی ئه‌و سڤیلانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ ١١ كه‌س و ژماره‌ی برینداران بۆ ٣٣ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی ئاشكرایكردووه، له ئه‌نجامی هێرش و په‌لاماره‌كانی ئه‌رمینیا له نێوان رۆژانی ٢٧-٢٩ی ئه‌یلوول، ٦٥ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و پێنج باڵه‌خانه‌ی سه‌ربه حكوومه‌ت رووخاون.