توركيا.. نۆ هەزار و ٥٦١ حاڵهتی تووشبوون و ٧٢ گیانلهدهستدان به كۆرۆنا تۆماركرا
لە تورکیا ژمارەى ئەو نەخۆشانەى دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە گەیشتە هەزار و ٢٠٠ نەخۆش. دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی پێنج هەزار و ٢٩٧ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٥٤٠ هەزار و ٢٩٣ كهس بەرزبوويەوە.
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٢٤ هەزار و ١٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام نۆ هەزار و ٥٦١ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٧٢ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٢٤ هەزار و ١٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام نۆ هەزار و ٥٦١ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٧٢ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٦٦٠ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی پێنج هەزار و ٢٩٧ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٥٤٠ هەزار و ٢٩٣ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٣٢ مليۆن و ٦٨٤ هەزار و ٧٤٧ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٦٦٥ هەزار و ١٩٤ حاڵهت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٨ هەزار و ٢٨٥ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٢٠٠ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٢ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٨،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٦٠،٣ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٠،٤ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ههشت كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن