Serhat Zafer
01 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2022
سیواس – AA
لە ئاکامی بەریەککەوتنی بارهەڵگر و مینی پاسێکدا لە پارێزگای سیواس، حەوت کەس گیانیان لەدەست دا و نۆی دیکەیش برینداربوون.
بارهەڵگرێک و مینی پاسێک لە نزیک گوندی یەشیلدەرە لەسەر رێگای سیواس-ماڵاتیا بەریەک کەوتن.
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمە پەیوەندیدارەکان رەوانەی ناوچەکە کران.
لە ئاکامی رووداوەکەدا، شۆفێری مینی پاسەکە لەگەڵ شەنای کزڵئاسڵان، حاجی سولەیمان کڵزئاسڵان، مەلیحە کڵزئاسڵان، سەید بەتەڵغازی سەڤین، فەدیمە ساریباش، عادیلە ئیزجی کە لەنێو مینی پاسەکەدا بوون گیانیان لەدەست دا.
هەروەها ئەنگین پۆڵات، جەننەت پۆڵات، ئەمرە کزڵئسڵان، بیرۆڵ پۆڵات، ئیلهامی کزڵئاسڵان، سارای یەشیلکایا، رەمەزان کەنعان یەشیلکایا، ئاڵپەرەن یەشیلکایا و شۆفێری بارهەڵگرەکە م. ئۆ. برینداربوون.
برینداربووان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، رەوانەی نەخۆشخانەکان کران.
قایمقایمی قەزای کەنگاڵ، فاتیح سونگور و بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی سیواس، بورهان ئاکچە شوێنی رووداوەکەیان بەسەر کردەوە و زانیارییان لەبارەی رووداوەکەوە پێ درا.
فاتیح سونگور بە میدیاکارانی راگەیاند کە مینی پاسەکە لە ئاهەنگی هاوسەرگیری گەڕاوەتەوە لە بورساوە بۆ ماڵاتیا و بارهەڵگرەکەیش باری پێ بووە کە لە ماڵاتیاوە ویستوویەتی بیگوازێتەوە بۆ ئەماسیا.
- "برینی بریندارەکان سەختە"
لای خۆیشیەوە پارێزگاری سیواس، یڵماز شیمشەک دوای بەسەرکردنەوەی شوێنی رووداوەکە، داوای لێخۆشبوونی لە خوا بۆ قوربانییەکان کرد و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.
یڵماز شیمشەک بە ئاماژەدان بەوەی کە تەواوی کارە پێویستییەکانی پەیوەندیدار بە رووداوەکە ئەنجام دراون، گوتی: "بەداخەوە برینی سەرجەم برینداران سەختە، دوو لە برینداران منداڵن".