Deniz Çiçek Palabıyık
31 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2022
ئەنقەرە – AA
لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا ئابووریی تورکیا بە رێژەی لەسەدا ٧،٦ گەشەی کردووە.
دامەزراوەی ئاماری تورکیا ئەنجامەکانی پەیوەندیدار بە تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ (نیسان-حوزەیران) بڵاو کردەوە.
بەم پێیە مەزەندەی تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی وەک ریزبەندی قەبارەی زنجیرەیی لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو لەسەدا ٧،٦ گەشەی کردووە.
بەپێی بەڕێوەبردنی بەرهەمهێنان مەزەندەی تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی لەگەڵ نرخەکانی کارپێکراودا لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو لەسەدا ١١٤،٦ زیادی کردووە و بووەتە سێ ترلیۆن و ٤١٨ ملیار و ٩٦٧ ملیۆن لیرە. تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی لەگەڵ نرخی کارپێکراو لە چارەکی دووەمدا بە دۆلاری ئەمریکی بووە بە ٢١٩ ملیار و ٣٣٥ ملیۆن دۆلار.
بە لێکۆڵینەوە لە چالاکییەکانی تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی دەبیندرێت لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو وەک دەرخستەی قەبارەی زنجیرەیی چالاکییە دارایی و دڵنیاییدەرەکان لەسەدا ٢٦،٦؛ خزمەتگوزارییەکان لەسەدا ١٨،١؛ چالاکییەکانی خزمەتگوزاری پیشەیی، کارگێڕی و پشتیوانی لەسەدا ١١؛ پیشەسازی لەسەدا ٧،٨؛ چالاکییەکانی زانیاری و پەیوەندی لەسەدا ٥،٣؛ سەروەت و سامانی نەگوازراوە لەسەدا ٤،١؛ خزمەتگوزارییەکانی دیکە لەسەدا ١،٩؛ خزمەتگوزارییەکانی پەروەردە و کۆمەڵایەتی، تەندروستی مرۆڤ و دامودەزگا حکوومییەکان لەسەدا ١،٧ زیادی کردووە، بەڵام لە کەرتی کشتوکاڵ و دارستان و ماسیگیریدا لەسەدا ٢،٩ و لە کەرتی بیناسازیدا لەسەدا ٢،٩ کەمی کردووە.
هەروەها داتاکانی پەیوەندیدار بە گەشەی ئابووری لە ساڵانی پێشوو نوێ کراوەتەوە.
ئەو ئابووریناسانەی بەشدارییان لە راپرسی چاوەڕوانییەکانی گەشەی ئابووریی ئاژانسی ئانادۆڵودا کردبوو مەزەندەی ئەوەیان کردبوو ئابووری تورکیا لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٢ لەسەدا ٧،٣ گەشە بکات.