Abdullah Söylemez
29 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2021
ئاگری- AA
لە پارێزگای ئاگری بەفر بارین کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست کرد.
ئێوارەی دوێنێ شەپۆلێکی بەهێزی سەرما رووی لە شارەکە کرد و لە ئێوارەدا بەفربارین دەستیپێکرد.
هەرچەندە بەفرەکە تارای زیوینی دا بەسەر شارەکەدا و دیمەنێکی جوانی دروست کرد بەڵام لەسەر رێگای سەرەکی ئاگری- ئەرزەڕۆم و ئاگری- وان گرفتی هاتوچۆی بۆ شۆفێران دروست کرد.
تیمەکانی شارەوانیش دەستیان بە راماڵینی بەفری سەر شەقامەکان کرد.