Muhammed Nuri Erdoğan,Aykut Karadağ
29 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
تورکیا، داوای ١٠ ملیۆن ژەمە پێکوتی لە چین کردبوو، بەشێکی دیکە لە کاروانی دووەمی ئەو پێکوتانە گەیشتنە ئەنقەرە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێکوتەکان لەڕێی فڕۆکەیەکی هێڵی تورکش ئەیرلاین لە پەکین-ی پایتەختی چین-ەوە هێندرانە شاری ئیستانبوڵ و دواتر بە فڕۆکەیەکی دیکە رەوانەی ئەنقەرە کران.
فڕۆکەکە کاتژمێر نۆی بەیانی گەیشتە ئەنقەرە و ئەو پێکوتانەی هێنابوونی لەڕێی ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە گوازرانەوە بۆ کۆگای دەرمان و پێکوتی سەر بە وەزارەتی تەندروستی تورکیا.