Ahmet Sertan Usul
28 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
له توركیا له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٧٣ هه‌زار و ٢١٠ پشكنینی كۆرۆنا (COVID-19) ئه‌نجامدراون، ئه‌نجامی پشكنینی حه‌وت هه‌زار و ٢٧٩ كه‌س پۆزه‌تیڤ بووه و ١٢٩ تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆده‌گرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه بڵاوكرايەوە. بەپێی خشتهكه، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٧٣ هەزار و ٢١٠ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراون، ئه‌نجامی پشكنينی حه‌وت هەزار و ٢٧٩ كەسیان پۆزەتيڤ بووه، ١٢٩ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٦٧٠ نەخۆش دەستنيشانكراون.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی هەشت هەزار و ٩٠٢ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٣٤٠ هەزار و ٢١٦ كه‌س بەرزبوويەوە. كۆى گشتيى ٢٩ مليۆن و ١٨١ هەزار و ١٢٥ پشكنينى كۆرۆنا ئەنجامدراون. ژماره‌ی سه‌رجه‌م حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٤٥٧ هەزار و ١١٨ حاڵه‌ت، گيانلەدەستدانيش بۆ ٢٥ هەزار و ٦٠٥ حاڵه‌ت به‌رزبووه‌ته‌وه و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٧٥١ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٧ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٥،٢ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان لەسەدا ٥٩يـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٠،١ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٨ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.