Hemın Othman Mohammed,Sarmand Hameed
24 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2016
وه‌زیری دادی توركیا به‌كر بۆزداغ رایگه‌یاند: "حكوومه‌تی ئه‌مریكا پێی وایه كه دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ئه‌م دواییه‌ی توركیا، راگرتنی زیاتری فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ختی زۆر له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا - ئه‌مریكا دروست ده‌كات".
له میانه‌ی بهرنامهییهكی ته‌له‌فزیۆنی Kanal 7دا، بۆزداغ باسی له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی و قۆناغی دوای ئه‌وه كرد و وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه.
بۆزداغ ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ ئه‌فكان ئاڵادا سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ راده‌ست كردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئومێدتان هه‌یه له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌ن، بۆزداغ ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه رۆژی سێشه‌ممه، چوار دۆسیه‌ی جیایان ره‌وانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه.
له‌باره‌ی ئه‌وه كه ئایا ئه‌مریكا زانیاری هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی یاخود نا، بۆزداغ گوتی: "دڵنیام له‌وه‌ی كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ڕێز ئۆباما چۆن ناوی خۆی ده‌زانێت ئاواش ده‌زانێت كه فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ئه‌و كوده‌تایه‌ی ئه‌نجامداوه. دڵنیام له‌وه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مریكا ئاگادار بووه. دلنیام له‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاگادار بووه".