Abdullah Shukur
24 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2016
ئیستانبوڵ
لەسەر بانگھێشتی پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەھەپە) کۆبوونەوەی جەماوەریی "کۆماری و دیموکراسی" لە گۆڕەپانی تەقسیمی شاری ئیستانبوڵ دەستی پێکرد.
بەم پێیەش ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتییانی تورکیا بە ھەڵگرتنی ئاڵای وڵاتەکەیان لە گۆڕەپانەکە و بە گوتنەوەی درووشمەکانی "تورکیا عەلمانییە و عەلمانی دەمێنێتەوە" "ئێمە سەربازانی مستەفا کەمال ئەتاتورکین" کۆبوونەوە.
سەرەتا کۆبوونەوە جەماوەرییەکە بە ساتێک وەستانی رێز و خوێندنەوەی سروودی نیشتمانی دەستی پێکرد. لە پاڵ ئەمەشدا چەند ھونەرمەندێک بۆ پشتیوانی لەم کۆبوونەوە جەماوەرییە، کۆنسێرتیان بۆ خەڵکی بەشداربوو، بەڕێوە برد.
لە دوای ئەمەشدا سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کۆماری تورکیا "جەھەپە" کەماڵ کڵچدارئۆغڵو چووە سەر سەکۆی گۆڕەپانەکە و مانیفێستۆی تەقسیمی خوێندەوە کە لە ١٠ خاڵ پێک ھاتبوو.