Sangar Hamad Azeez
26 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی رایگەیاند "مەهەپە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیرانی بە سەرکەوتوویی و ژیری تێپەڕاند".
باخچەلی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزیران روونکردنەوەی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
ناوبراو گوتی: "مەهەپە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیرانی بە سەرکەوتوویی و ژیری تێپەڕاند".
دهوڵهت باخچهلی زیاتر جەختی کردەوە لە سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکان و گوتی: "یەکەم ستراتیژییەتی ئێمە، بە مەبەستی کاریگەری دروستکردن لە پەرلەمان، پێويست بوو کە گروپێکی بەهێز پێکبهێنین. ستراتیژی دووەمیشمان سەرکەوتنی بەرێز رەجەب تەیب ئەردۆغان بوو بە سەرکۆماری وڵات. سوپاس بۆ خوا هەردوو ئامانجمان پێکا".
سەرۆکی گشتی مەهەپە گوتیشی: "بۆ ئەوەی سیستەمی سەرۆکایەتی بەشێوەیەکی کاریگەر، سەقامگیر و جێگیر دەستبەکار بێت ئەوەی لەدەستمان بێت ئەنجامی دەدەین".