Sangar Hamad Azeez
26 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
لە میانی بەرێوەچوونی پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و ٢٧مین خولی پەرلەمانی تورکیا لە ٢٤ی حوزەیراندا ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵو و لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتدا زیاتر لە ٩٠ ملیۆن هێرشی سایبەری کرایە سەر.
لە رۆژی هەڵبژاردن تەماشاکەرانی ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵو (www.aa.com.tr) ٣٠ جار زیادی کرد و بۆ ١٠ ملیۆن کەس لە رۆژێک بەرزبووەوە.
ئاژانسی ئانادۆڵو وەک پیشەی هەیمشەیی لەم هەڵبژاردنەش سات بەسات رووماڵی رووداوەکانی هەڵبژاردنی دەکرد و تەواوی میدیاکانی تورکیا و دەرەوەی ئەو وڵاتەش ئەنجامی هەڵبژاردنەکەیان لە ئاژانسەوە دەگواستەوە.
لە رۆژی هەڵبژاردندا و بەتایبەتی لە کاتی رووماڵکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن زیاتر لە ٩٠ ملیۆن هێرشی سایبەر کرایە سەر ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵو و خۆشبەختانەش هیچ یەک لەو هێرشە ئەلیکترۆنیانە نەیانتوانی سەرکەوتوو بن.
راگەیەندرا کە زۆربەی هێرشەکان لە وڵاتانی ئەمریکا، چین ، رووسیا ، ئەڵمانیا و لوبنان ئەنجامدران.