Sangar Hamad Azeez
26 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکان.
بەگوێرەی روونکردنەوەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان ئەنجامداوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپ، وێڕای پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان باس لە بابەتی بەرگری و سەربازی کرا.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپ، جەخت لە جێبەجێکردنی نەخشە رێگای منبج و کارکردن بە هاوبەشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکە کرایەوە.
بڕیارە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ١١-١٢ی مانگی داهاتوو لە بڕۆکسێلی پایتەختی بەلجیکا و لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ کۆببنەوە.