Sangar Hamad Azeez
26 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2018
منبج/ئەنقەرە - AA
لەچوارچێوەی پاککردنەوەی منبج لە رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە، سوپای تورکیا پێنجەم ئەرکی دەورییەی خۆی، تەواوکرد.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند، ئۆتۆمبیلە زرێپۆشەکانی سوپای تورکیا، لە دەورووبەری زێی سوجو لە نێوان شارۆچکەی جەرابلوس لە ناوچەی قەڵغانی فورات و هێڵی پێشەوەی منبج، پێنجەم چاڵاکی گەڕان (دەورییە)یان ئەنجامداوە.
ئەرکی یەکەمی دەورییەکە، رۆژی ١٨ی ئەم مانگە ئەنجامدرابوو.