توركيا

ئەنقەرە و بەغدا بە ئاراستەی واژووکردنی یەکەم ڕێککەوتننامەی ستراتیژی ھەنگاو دەنێن

- وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر: "ئەنقەرە و بەغدا دوای چەندین ساڵ، بە ئاراستەی واژووکردنی یەکەم ڕێککەوتننامەی ستراتیژی ھەنگاو دەنێن".

Ahmet Kartal  | 17.04.2024 - نوێکردنەوە : 18.04.2024
ئەنقەرە و بەغدا بە ئاراستەی واژووکردنی یەکەم ڕێککەوتننامەی ستراتیژی ھەنگاو دەنێن

TBMM

ئەنقەرە ــ AA

وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر ڕایگەیاند کە ئەنقەر و بەغدا دوای چەندین ساڵ، ھەنگاو بە ئاراستەی واژووکردنی یەکەم ڕێککەوتننامەی ستراتیژی دەنێن.

یاشار گولەر بەرلە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیا لەبارەی سەردانەکەی سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق، قسەی بۆ ڕۆژنامەوانان کرد.

وەزیری بەرگریی تورکیا گوتی: "ئۆپەراسیۆنەکانی پەیوەندیدارە بە بەڕەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوامن، ئێمە پلانەکانمان ئامادە کردووە و بەردەوامین لە کارکردن".

گوتیشی: "ڕۆژی دووشەممە، سەرکۆمارمان (ئەردۆغان) بەرەو عێراق بەڕێدەکەوێت و بۆ یەکەمجار دوای چەندین ساڵ، ڕێککەوتننامەیەکی ستراتیژی لەگەڵ عێراق واژوو دەکەین".

ڕاشیگەیاند: "دۆستە عێراقییەکانمان، دەستەواژەیەکی نزیکیان بەکارھێناوە بۆ ناوھێنانی پەکەکە بە تیرۆریست".

یاشار گولەر لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی ئایا نیازی دامەزراندنی ناوچەیەکی پارێزراو بە قووڵی ٣٠ کیلۆمەتر لەسەر سنووری تورکیا و عێراق ھەیە، گوتی: "بە کرداری ناوچەی پارێزراو دامەزراوە، بەڵام ھەندێک کار ھەیە کە پێویستە ئەنجامی بدەین و کار دەکەین بۆ ئەنجامدانیان".

ڕاشیگەیاند کە ئەو کارانە، پەیوەندیدارن بە پاککردنەوەی ناوچەکانی "قەندیل" و "گارا" باکووری عێراق لە ڕێکخراوی تیرۆریستی جوداخوازی پەکەکە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın