Sertaç Bulur,Mazın Asad
02 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
پارێزگای ئەنقەرە رایگەیاند کە لە تەقینەوەکەی بەردەم فەرمانگەی باجی تورکیا لە گەڕەکی چوکور عەمبار لە شاری ئەنقەرە، نیشانەی بەکارھێنانی پشتێنەی بۆمبڕێژکراو لە ئارادایە.
پارێزگای ئەنقەرە لەوبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی بەردەم فەرمانگەی باجی تورکیا لە گەڕەکی چوکور عەمبار لە شاری ئەنقەرە، نیشانەی بەکارھێنانی پشتێنەی بۆمبڕێژکراو لە بەردەم باڵەخانەی فەرمانگەکە لە ئارادایە.
لە راگەیەنراوەکەدا روونیش کراوەتەوە کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیس بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ئەنقەرە بە سیستەمی ئیدارەی ئەمنی شار و سیستەمی خوێندنەوەی ژمارەی ئۆتۆمبێل و کامێراکانی چاودێری لێکۆڵینەوەیان ئەنجام داوە و دەرکەوتووە کە کەسێک پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراوی لە بەردەم باڵەخانەی فەرمانگەی باجی تورکیا لە شاری ئەنقەرە داناوە.
راشگەیەنراوە کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکدا لە دوای رووداوەکە، کاتژمێر ٤:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی دوو کەس لە نێو ئۆتۆمبێلێک کە ھاوکاری گومانلێکراوەکەیان کردووە لە شاری ئۆسمانییە دەستگیر کران و دوو کەسی دیکەش ھەر بەو ھۆیەوە لە شاری ئەدەنا دەستگیر کراون.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە ھەر بەھۆی پەیوەندییکردن بە گومانلێکراوەکان دوو کەس لە شاری شرناخ و دوو کەسی دیکەش لە شاری ماردین دەستگیر کراون. بەم پێیەش ھەشت گومانلێکراوەکان لەبارەی تەقینەوەکەوە دەستگیر کراون.
روونیش کراوەتەوە کە گومانلێکراوەکە لە ئۆپەراسیۆنێکدا کوژراوە کە ناسنامەی سەختەی پێ بووە و ناوی ئەرسەن ئەرتۆگان بووە و لەدایکبووی شاری ماردین بووە. ھەڵسەنگاندن لەسەر ئەوەش دەکرێت ئەو گومانلێکراوە پێشتر لە نێو یەپەسە لە سووریا مەشقی پێکراوە و پاشان بە رێگەی نایاسایی بۆ تورکیا دەرباز بووە.