Abdulhamit Topal,1 23
03 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپا چەک بە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە دەدەن و گوتی: "بەتایبەتی لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا لەسەرەتایی دەستپێکردنمانەوە دووڕووی زۆمان بینیی".
چاوشئۆغلو لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە، وەڵای پرسیارەکانی لەبارەی رۆژەڤی ئێستا دایەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە لە سووریا چەندین گرووپی تیرۆریستی هەن و گوتی: "تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون بۆسەر عەفرین سەرکەوتوو بووە، هەروەها بووەتە شوێنێکی ئارامیش بۆ پەنابەران و ئاوارەکانی نێو خاکی سووریا".
وەزیری دەرەوەی تورکیا تیشکی خستە سەر ئەو پەلامارانەی چەکدارانی پەکەکە/پەیەدە دەیکەن بە ئاراستەکردنی گوللـە هاوەن بۆسەر شارەکانی سنووریی تورکیا و گوتیشی: "بوونی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لەسەر سنوور هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ تورکیا".
چاوشئۆغڵو ئەوەی خستەروو کە ئۆپەراسیۆنەکە بە رەچاوکردنی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەستی پێکردووە. جەختی لەوەش کردەوە ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە تورکیا لە رێگەی ئۆپەراسیۆنەکەوە نیازی داگیرکردنی سووریای هەیە دوورن لە راستییەوە و بێبنەمان.
چاوشئۆغڵو باسی لەوەشکرد کە لە ناوچەکە جگە لە تورکیا هیچ وڵاتێک هێندە لە خەمی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریادا نییە، گوتی: "کە سەیری راگەیەنراوی هاوبەشی سۆچی و ئاستانا بکەن ئەمە دەبینن. ئێمە لەگەڵ یەکڕیزی سیاسی و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە داین".
لە بارەی پێدانی چەک لە لایەن ئەمریکا و ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەورووپا بە پەیەدە/پەکەکەش، چاوشئۆغڵو گوتی: "بە تایبەتی لەکاتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا لە هەموو شوێنێک سیاسەتی دووفاقی دەبینین".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی هاوپەیمانیدا نییە. بەڵکو بەهۆی پشتگری رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە و رادەستنەکردنەوەی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، فەتحوڵڵا گولەن بێمتمانەیی لە نێوان تورکیا و ئەمریکا دروست بووە.