Özkan Beyer
02 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2018
کلیس- AA
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا کە لەلایەن سوپای تورکیاوە دەستیپێکراوە، چیای دارمک لە رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/پەکەکە پاککرایەوە و لەلایەن کۆماندۆکانی سوپای تورکیاوە ئاڵای تورکیای لەسەر هەڵکرا.
چیای دارمک کە گرنگییەکی ستراتیژیی هەیە، دەکەوێتە باکووری خۆرئاوای عەفرین و لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە لە ٢٠ی کانوونی یەکەمەوە تا ئێستا لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/پەکەکەوە بە مووشەک هێرش دەکرایە سەر ناوەندی کلیس. ناوچەکە لەلایەن کۆماندۆکانی سوپای تورکیاوە لە ئاسمان و زەوییەوە بۆردوومان دەکرا و دواتر چیاکە کۆنترۆڵکرا.
دواتر لە دیمەنێکدا کە لەلایەن سەربازێکەوە تۆمارکراوە، کۆماندۆیەک ئاڵای تورکیا لەسەر چیاکە هەڵکرا و ئەو سەبازەی دیمەنەکە تۆمار دەکات، دەڵێت ''چیای دارمک کۆنترۆڵکرا''.