Muhammet Ali Kemal
11 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
ئابووریی تورکیا لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا لەسەدا ١١،١ گەشەی کردووە.
دامەزراوی ئاماری تورکیا ئامارەکانی کۆی گشتیی بەرهەمی خۆماڵیی بۆ چارەکی سێیەمی ئەمساڵ (تەمووز-ئەیلوول) بڵاوکردەوە.
بەو پێیەش خەمڵاندن بۆ کۆی گشتیی بەرهەمی خۆماڵیی لە رووی نیشاندەری زنجیرەیی قەبارەوە. لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان چارەکی ساڵی رابردوو لەسەدا ١١،١ زیادیکردووە.
هاوکات خەمڵاندنی کۆی گشتیی بەرهەمی خۆماڵیی لە رووی بەرهەمهێنانەوە لە هەمان قۆناغدا لەسەدا ٢٤،٢ بەرزبووەتەوە و بە ٨٢٧ ملیار و ٢٣٠ ملیۆن لیرەی تورکی دیاریی کراوە.
کۆی گشتیی بەهای زیادکراو بۆ سێکتەری کشتوکاڵ لە نێوان مانگەکانی تەمووز-ئەیلوولدا بەراورد بە هەمان مانگەکانی ساڵی رابردوو لە رووی نیشاندەری زنجیرەیی قەبارەوە، لەسەدا ٢،٨، سێکتەری پیشەسازیی لەسەدا ١٤،٨ و سێکتەری بیناسازیی لەسەدا ١٨،٧ زیادیی کردووە. هاوکات کۆی گشتیی بەهای زیادکراو لە هەریەک لە چالاکییە بازرگانی، میوانداریی و خۆراکییەکان بریتییە لە لەسەدا ٢٠،٧.
هەر بە پێی ئامارەکانی بانکی ناوەندیی تورکیا لە مانگی تشرینی یەکەمدا، کورتهێنانی ئاڵوگۆڕە جارییەکان بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو دوو ملیار و ١٩١ ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە و بووەتە سێ ملیار و ٨٢٧ ملیۆن دۆلار. بەو شێوەیەش تێکڕای ١٢ مانگی کورتهێنانی ئاڵوگۆڕە جارییەکان ٤١ ملیار و ٩٠٤ ملیۆن دۆلارە.
پێشبینی ئەو ئابوورییناسانەی کە بەشدارییان لە راپرسیی ''پێشبینییەکانی گەشەسەندن''دا کرد کە ئاژانسی ئانادۆڵو ئەنجامیدا، بۆ چارەکی سێیەمی ئەمساڵ بریتی بوو لە لەسەدا ٩،٢.
لەچوارچێوەی پرۆگرامی مەودا مامناوەنددا پێشبینی ئەوە دەکرێت گەشەسەندنی ئابووری لە تورکیا لە ساڵی ٢٠١٧دا لەسەدا ٥،٥ بێت.