Cemil Murat Budak,Serdar Açıl
31 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2020
ئەنقەرە-AA
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەنقەرە لە میانی لێکۆڵینەوەکانی لە شانە نووستووەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی لە ریزەکانی فەرماندەیی جەندرمەدا، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ پێنج گومانلێکراو دەرکرد.
گومانلێکراوەکان سیانیان تا کاتی دەرچوونی بڕیارەکە لە ئەرکدا بوون و لەڕێی ژمارەیەک بەڵگە و دانپێدانانەوە دەرکەوتووە پەیوەندییان بە فەتۆوە هەبووە.
تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی ئەنقەرە بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکان ئۆپەراسیۆنیان دەست پێ کردووە.