Mehmet Şah Yılmaz
31 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
شاندێکی تورکیا بە سەرۆکایەتی جێگری وەزیری دەرەوە، باڵیۆز سەدات ئوناڵ بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا سەردانی مۆسکۆ دەکات.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاو کراوەتەوە، هاتووە ''شاندەکەمان بە سەرۆکایەتی جێگری وەزیری دەرەوە، باڵیۆز سەدات ئوناڵ بەمەبەستی تاوتوێکردنی پەرەسەندنە هەرێمییەکان بەتایبەتی لیبیا و سووریا لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا رۆژانی ٣١ی ئاب-یەکی ئەیلوول، سەردانی مۆسکۆ دەکات''.