Mohammad Kara Maryam
31 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2020
ئەنقەرە ــ AA
بە بۆنەی 98هەمین ساڵیادی جەژنی سەركەوتن و رۆژی هێزە چەكدارەكان، نمایشێكی رووناكی لەلایەن 300 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە ئەنقەرە ئەنجامدار.
بەبۆنەی 98هەمین ساڵیادی جەژنی سەركەوتن چەندین چالاكی لە بارەگای سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە ئەنقەرەی پایتەخت بەرێوەچوون.
لە چوارچێوەی چالاكییەكاندا، 300 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەسەر كۆمەڵگای سەرۆكایەتی كۆماری توركیا فڕین و نمایشێكی رووناكیان ئەنجامدا.
"جەژنی سەركەوتن و هێزە چەكدارەكان كە دەكەوێتە رۆژی 30ی ئابی هەموو ساڵێك و ئەو یادە لەسەرتاسەری توركیا دەكرێتەوە، بە جەژنێكی نیشتمانیی لە توركیا و کۆماری تورکی قوبرسی باکوور دادەندرێت كە لەو بۆنەیەدا، یادی ئەو سەركەوتنانە دەكرێتە كە هێزەكانی توركیا بەسەركردایەتی مستەفا كەمال ئەتاتورك (دامەزرێنەری كۆماری توركیا) بەسەر هێزەكانی هاوپەیمانان و سوپای یۆنان لە رۆژی 30ی ئابی 1922دا تۆماریان كرد.