Sertaç Bulur
25 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2021
ئەنقەرە- AA
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (MiT) لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا کەسێکیان دەستگیر کرد کە لە وڵاتی کینیا کاری بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی ئەلشەباب کە لقێکی رێکخراوی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە-یە کردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، دەستگیرکراوەکە هەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا بووە و لە ساتی گەیشتنی بە ئەنقەرە دەستگیرکراوە.
دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لەئێستادا، تۆمەتبارەکە دەستبەسەرە.