Halil Demir
25 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2021
ئیستانبوڵ- AA
لە نزیک ناوچەیەکی سەربازیی لە شاری ئیستانبوڵ، ئەندامێکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستگیرکرا.
کاتژمێر ٠٢:١٠ی ٢٠ی شوبات، تیمەکانی پۆلیس لەوە ئاگادارکرانەوە کە کەسێک بە درەختێکی تەنیشت بنکەیەکی سەربازیی ناوچەی باهچەلیئێڤلەر، هەڵگەڕاوە و چاودێری بنکە سەربازییەکە دەکات.
تیمەکان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و گومانلێکراوەکەیان دەستگیر کرد کە سەرقاڵی چاودێریکردنی بنکە سەربازییەکە بوو.
دوای پشکنینی گومانلێکراوەکە و دەستگرتن بەسەر ئامێرە دیجیتاڵییەکانیدا، ژمارەیەک بەڵگە دۆزرانەوە کە ئەوە نیشان دەدەن دەستگیرکراوەکە ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بووە.
دوای ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان، گومانلێکراوەکە برایە بەردەم دادگا و بە بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکرا.