Sangar Hamad Azeez
19 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2018
وان - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "ئێمه سیاسه‌تی ره‌تكردنه‌وه و نكۆڵی‌كردن و تواندنه‌وه‌مان كۆتایی پێهێنا. له‌م وڵاته هیچ كوردێك ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی كورده، په‌راوێز نه‌خراوه".
ئەردۆغان بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری پارتەکەی کرد لە گوڕەپانی بێشیۆڵ و تیایدا گوتارێکی پێشکەشکرد.
سەرکۆماری تورکیا گوتی: "ئێمه سیاسه‌تی ره‌تكردنه‌وه و نكۆڵی‌كردن و تواندنه‌وه‌مان كۆتایی پێهێنا. له‌م وڵاته هیچ كوردێك ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی كورده، په‌راوێز نه‌خراوه".
ئه‌ردۆغان تیشکی خستە سەر ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەشی شاری وان کراوە و گوتی: "له‌گه‌ڵ هه‌موو دامه‌زراوه‌كانمان هه‌ڵمه‌تێكی چڕوپڕمان ده‌ستپێكرد و وان-مان سه‌رله‌ونوێ نۆژرهنكردهوه. ته‌نها بۆ بومه‌له‌رزه‌كه ١٦ كاترلیۆن-مان خه‌رج كرد".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "ئه‌و پاره و توانایه‌ی بۆ خزمه‌تكردنی ئێوه دابین كرابوو بۆ قه‌ندیلیان ره‌وانه كرد و راده‌ستی رێكخراو(ی تیرۆریستیان) كرد. ئێمه وان و خه‌ڵكی وانین. ئێمه ناهێڵین ئه‌و خوێنمژانه‌ی تینوی خوێنی گه‌لی خۆیانن و تیرۆریست و حه‌رامزاده‌ن لێره بێن و بڕۆن. خوا یار بێت له‌و هه‌ڵبژاردنه وان به ده‌نگ و ئیراده‌ی خۆی ئه‌و مسته لێكدژهی ئیستانبوڵ سزا ده‌دا و لێیان رزگاری ده‌بێت".
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژە بەوشدا "به هاندان، پشتگیری، هه‌ڵمه‌ته‌كانی بوژاندنه‌وه و پڕۆژه‌كانی ژێرخان ئه‌ركی سه‌رشانمان جێبه‌جێكردووه و ده‌یكه‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بین. ئه‌وانه گرنگن به‌ڵام هاتنی ده‌ستپێشخه‌ران بۆ ئێره پێویستی به ئارامییه. له تیرۆر و تیرۆریستان ناترسین".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.