Sangar Hamad Azeez
19 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2018
ئیزمیر - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "گەنجەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی ئانادۆڵومان لە چیاکان رزگارکرد. لەم ساڵدا کەس نەچووەتە سەر شاخ. ساڵی پاریش رێژەکە زۆر دابەزیبوو. ئەو پەنجانەی کە پێویستە قەڵەم بگرن چەکیان پێ دەگرتن. تەمەنی ئەو کەسانە سێ چوار ساڵێک دەبوو. بەهاری ئەو گەنجانەش تیادەچوو. بەڵام ئێمە فرمێسکی چاوی ئەو دایکانەمان نەهێشت".
یڵدرم بەشداری لە کۆبوونەوەی لقی ئیزمیری ئاک پارتی کرد و تیایدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
ناوبراو گوتی: "گەنجەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی ئانادۆڵومان لە چیاکان رزگارکرد. لەم ساڵدا کەس نەچووەتە سەر شاخ. ساڵی پاریش رێژەکە زۆر دابەزیبوو. ئەو پەنجانەی کە پێویستە قەڵەم بگرن چەکیان پێ دەگرتن. تەمەنی ئەو کەسانە سێ چوار ساڵێک دەبوو. بەهاری ئەو گەنجانەش تیادەچوو. بەڵام ئێمە فرمێسکی چاوی ئەو دایکانەمان نەهێشت".
یڵدرم جەختی لە یەکسانی مافی کورد و تورک کردەوە لە وڵاتەکە و گوتی: "وڵاتی کوردان هەزاران ساڵە خاکی ئانادۆڵووە. ئێرە وڵاتی کورد و تورکە. ئەم ئاڵایە بە ئەستێرەیەمان بەیەکەوە نەخشاند. بەیەکەوە مانگی شەهیدانمان لەسەر ئاڵاکەمان دانا. ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەگژیەکمان دابدەن. برایەتیمان تێکبدەن، دوێنێش سەرکەوتوو نەبوون و لەمەودواش سەرکەوتوو نابن".
سهرۆكوهزیرانی توركیا، رەخنەی لە ئەمریکا گرت بەهۆی پشتیوانی کردنی یەپەگە و گوتی: "بهداخهوه ئێستا له ناوچهكانی كۆبانی، قامیشلو، حهسهكه به پشتیوانی ئهمریكا به چهك به واتایهتی جدی درێژكراوهی پهكهكه پهیهده/یهپهگه بههێز بووه. ئامانجی دواتر ئهوهیه ئهو ناوچانهش بكرێنه ناوچهی ئاسایش پارێزراو".