Abdullah Shukur
26 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2017
گوموشھانە - AA
ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتیانی تورکیا، لە کۆتایی ئەم ھەفتەیەدا سەردانی چیای زیگانای شارۆچکەی تۆرولی سەر بە پارێزگای گوموشھانەیان کرد و لە نێو کەشی سپیپۆشی ناوچەکە، کاتێکی خۆشیان بەسەر برد.
لە دوای بارینی بەفرێکی زۆر، خەڵک سەردانی پارکی سرووشتیان لە دەریاچەی لیمینی قەراغی چیای زیگانا کرد.
ھاوکات ئاستی بەفر لەم پارکە کە نزیکەی ٤٥ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری گوموشھانە دوورە، گەیشتە ٥٠ سانتیمەتر
فاتیح توران کە ھاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری ترابزۆنە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە بەمەبەستی بەسەربردنی پشووی کۆتایی ھەفتە سەردانی دەریاچەی لیمینی کردووە.
گوتیشی: "ئێرە شوێنێکی زۆر سەرنجراکێش و سرووشتییە. نزیکەی ٣٠ کیلۆمەتر دوور لێرە بەفر نییە، بەڵام ئەم ناوچەیە بە بەفر سپیپۆش بووە. دەرفەتی ئەوەمان ھەیە کە چێژ لەم دیمەنە سەرنجراکێشە وەربگرین".