Abdullah Shukur
26 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئالسانی ئەنجام دا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار بەدەستکەوتوون، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و ئالسانی باسیان لە پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات و لووتکەی سۆچی و پێشھاتەکانی سووریا و ناوچەکە کردووە.