Sangar Hamad Azeez
19 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2018
ئارتڤین - AA
دامێن و سەر چیاکانی کارچال-ی سەر بە پارێزگای ئارتڤین ساڵانە لە لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز جوانییەکی بێ وێنە دەبەخشن و دەبنە جێی سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی.
چیاکانی کارچاڵ کە هەر وەرزە و جوانییەکی تایبەتی هەیە، لەو وەرزەدا بە گوڵی رەنگاوڕەنگ داپۆشراوە وبەشێکی زۆر لە گەشتیاران و فۆتۆگرافەران سەرگەرمی تۆمارکردنی دیمەنە سروشتییە جوانەکەی ئەو ناوچەیەن.
ئارەزوومەندانی وێنەگر بەمەبەستی گرتنی وێنەی سەرنج راکێش و جوان ساڵانە لەم وەرزەدا روو لەو ناوچەکە دەکەن.