Zuhal Demirci,Tevfik Durul,Furkan Naci Top,Muhammet Ali Kemal
19 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به رووداوی رۆژنامه‌وانی سعوودیی، جه‌مال خاشقچی، رایگه‌یاند: "ئه‌و ئه‌نجامانه بۆ هه‌موو جیهان ئاشكرا ده‌كه‌ین كه ده‌رده‌كه‌ون. هاوبه‌شی پێكردنی هه‌ر جۆره زانیارییه‌ك له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكدا له ئارادا نییه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو كه به سه‌ردانێكی فه‌رمیی له تیرانای پایته‌ختی ئه‌لبانیایه، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، دیتمیر بوشاتی، هه‌ردوولا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازكرد.
له میانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا چاوش‌ئۆغڵو ئاشكرایكرد چاوه‌ڕوانیی ئه‌وان له ئه‌لبانیای دۆست ئه‌وه‌یه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی فه‌تۆیان راده‌ست بكه‌نه‌وه كه له‌و وڵاته‌ن.
سه‌باره‌ت به رووداوی دیارنه‌مانی رۆژنامه‌وانی سعوودیی، جه‌مال خاشقچی، كه رۆژی دووی تشرینی یه‌كه‌م سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی سعوودیه‌ی له ئیستانبوڵ كرد و له‌و رۆژه‌وه هه‌واڵی نازانرێت، چاوش‌ئۆغڵو ره‌تیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ی تۆماری ده‌نگیی له‌وباره‌یه‌وه دابێته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و رایگه‌یاند:
"پێدانی هیچ تۆمارێكی ده‌نگیی له‌لایه‌ن توركیاوه به پۆمپیۆ یان به هه‌ر كاربه‌ده‌ستێكی ئه‌مریكی، جێگه‌ی باس نییه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و ئه‌نجامانه بۆ هه‌موو جیهان ئاشكرا ده‌كه‌ین كه ده‌رده‌كه‌ون. هاوبه‌شی پێكردنی هه‌ر جۆره زانیارییه‌ك له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكدا له ئارادا نییه".