Sangar Hamad Azeez
19 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2018
ئیزمیر - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی زانکۆی ئەکادیمی 'دۆکوز ئەیلول' کرد لە شاری ئیزمیر و تیایدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی مایەپوچبوون گوتی: "تا ئەو کاتەی ئێمە بە پاكی و دروستی بمێنینەوە، ئەو کەسانەی کە دەستیان بۆمان درێژ دەکات وەک هەموو کاتێک سەرکەوتوو نابن".
ئەردۆغان گوتی: "لە قۆناغی نوێ‌دا ئامانجی پێشینەمان ئەوە دەبێت کە ناوەڕۆک و سیستەمی پەروەردە بگەیەنینە ئەو ئاستەی کە یارمەتی گەیشتنی تورکیا بدات لە ئامانجەکانی. له قۆناغی داهاتوودا ئێمه وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، ئێوه له رووی ئه‌كادیمییه‌وه و هه‌روه‌ها كه‌رتی تایبه‌ت، قۆناغێكی زۆر سه‌خت چاوه‌ڕێمانه. سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی پیشه‌سازیی و خوێندنگه‌كان ئاوێته بكه‌ین و ئه‌مه ده‌كه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "مه‌حاڵه ئه‌و زانكۆیانه‌ی كه پڕن له‌و كادرانه‌ی بوونه‌ته كۆیله‌ی ململانێی تاكه‌كه‌سییان، لاده‌ریی ئایدۆلۆژیی و ته‌ماحی پیشه‌كه‌یان، به‌رهه‌می به‌سوود به‌رهه‌م بهێنن".
ئەردۆغان جەختی لە گرنگی بوارە پەروەروەردە و فێکردن کردەوە و گوتی: "لەناوەوە و دەرەوەی سنوور چی روو دەدات با ڕووبدات. هەرگیز ئامانجە سەرکییەکەمان لەدەست نەداوە. هەر بەڵایەک دەهێنن بەسەرمان با بیهێنن. هیچ کاتێک چاومان لەسەر ئەو خاڵە هەڵنەگرتووە".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی لەبەرەنگار بوونەوەی تیرۆر کرد و گوتی: "له‌كاتێكدا كه تا دوێنێ له‌نێو سنووره‌كانی خۆماندا ئاسته‌نگمان هه‌بوو له‌وه‌ی به‌ره‌نگاری تیرۆریستان ببینه‌وه، ئه‌مڕۆ له عێراقه‌وه بۆ سووریا، له ئه‌ورووپاوه تا ئاسیای ناوه‌ڕاست، له هه‌موو شوێنێكی جیهان، ژیانمان له تیرۆریستان كردووه‌ته گرتووخانه. گوتمان كه ده‌چینه نێو لانهكانیانهوه و چووین".