Sangar Hamad Azeez
19 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سه‌رۆكی پیشه‌سازیی به‌رگریی توركیا، ئیسماعیل ده‌میر: "ئه‌و مشتومڕانه‌ی له‌رووی سیاسییه‌وه له‌نێوان هاوبه‌شه‌كانی پرۆژه‌ی ئێف-٣٥دا درووستبوون، هیچ كاریگه‌رییه‌كیان نییه".
ئیسماعیل ده‌میر بووە میوانی مێزی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو و وەڵامی پرسیارەکانی لەبارە رۆژەڤە هەنووکەییەکان دایەوە.
ناوبراو گوتی: "ئه‌و مشتومڕانه‌ی له‌رووی سیاسییه‌وه له‌نێوان هاوبه‌شه‌كانی پرۆژه‌ی ئێف-٣٥دا درووستبوون، هیچ كاریگه‌رییه‌كیان نییه".
ده‌میر لەبارەی گرێبەستی زنجیره‌ی به‌رهه‌مهێنانی تانكه‌كانی ئاڵتای گوتی: "كۆبوونه‌وه‌كانی گرێبه‌ست ته‌واو بوون، ته‌نانه‌ت ده‌كرێت به‌یانی واژووی له‌سه‌ر بكه‌ین. ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن وه‌به‌رهێنان له قه‌ره‌سوو وه‌ستاوه و پڕۆژه‌ی تانك دواده‌كه‌وێت بێبنه‌مان. بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه به ١٨ مانگ دوای واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌كه یه‌كم تانك به‌رهه‌م بهێنین".