Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
19 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2018
ئیزمیر- AA
سه‌ركۆماری توركیا، رههب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی زه‌به‌لاحی پاڵاوگه‌ی ستاردا رایگه‌یاند: "تورکیا و ئازەربایجان دوو ئەکتەری گرنگی سەقامگیریی و ئارامیی ناوچەکەمانن. ھیچ پڕۆژەیەک ئەو دوو وڵاتەی تێدا بەشدار نەبووبێت، ، ره‌زامه‌ندیی ئێمه‌ی له‌سه‌رنه‌بێ و پشتیوانیی ئەو دوو وڵاتەی وەرنەگرتبێ، ئەوا بە ئامانج ناگات".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیبراهیم عه‌لیێڤ، به‌شدارییان له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی زه‌به‌لاحی "پاڵاوگه‌ی ستار"دا كرد و گوتاریان پێشكه‌شكرد.
له گوتاره‌كه‌یدا ئیلھام عەلییەڤ رایگه‌یاند : "تورکیا لە سایەی رەجەب تەیب ئەردۆغاندا لە سەرانسەری جیھاندا بووەته خاوەنی ھێزێکی گەورە. تورکیا لە ته‌واوی جیھاندا خاوەنی وتەی خۆیەتی. ئەمە زۆر خۆشحاڵمان دەکات. ھێزی تورکیا ھێزی ئێمەیە".
دواتر ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: "له‌رێگه‌ی پاڵاوگه‌ی ستاره‌وه ره‌هه‌ندی په‌یوه‌ندیی ستراتیژیی برایه‌تییمان له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجاندا به‌هێزتر ده‌كه‌ین. ئەو پڕۆژەیەی کە بە پێشەنگی تورکیا و ئازەربایجان چووە بواری جێبەجێکردنەوە، پێگەی تایبەتمەندی ھێزی ناوچەیی ھەردوو وڵات بەھێزتر دەکات".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌م پاڵاوگه‌یه گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی به خۆماڵیكردنه له توركیا. به‌مشێوه‌یه له هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتدا ساڵانه نزیكه‌ی ملیارێك و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێنینه‌وه و ئامانج لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی پهیوهستیمانه به‌ده‌ره‌وه له به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتدا".
راشیگه‌یاند: "ئیتر لەلای ھەموو کەسێک ئەو راستییە قبوڵکراوە کە تورکیا و ئازەربایجان دوو ئەکتەری گرنگی سەقامگیریی و ئارامیی ناوچەکەمانن. ھیچ پڕۆژەیەک ئەو دوو وڵاتەی تێدا بەشدار نەبووبێت، ره‌زامه‌ندیی ئێمه‌ی له‌سه‌رنه‌بێ و پشتیوانی ئەو دوو وڵاتەی وەرنەگرتبێ، ئەوا بە ئامانج ناگات".
سه‌باره‌ت به گرژییه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "به به‌هێزترین شێوه درێژه به وه‌ڵامه‌كانمان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م سهپاندنانهدا، له رووی مه‌یدانیی و له رووی دیپلۆماسییه‌وه ده‌ده‌ین. دڵته‌نگین به‌و هه‌وڵه مه‌حكوم به شكستانه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌مری واقعی تاكلایه‌نانه له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست بۆ سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی هایدرۆكاربۆن".
هه‌روه‌ها گوتی: "لە کۆتاییدا گشت لایەنەکان دەبینن کە ئەنجامدانی ھەر ھەوڵێک بە بێ حیساب کردنی وڵاتەکەمان و ھاوڕێیانمان چانسی سەرکەوتنی نییە".
له‌باره‌ی كێشه‌ی قهرهباغیشهوه رایگه‌یاند: "چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌و سته‌مانه‌ی له جیهاندا دێنه ئاراوه و له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه له كێشه‌ی قه‌ره‌باغدا، هه‌ڵوێستی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی وه‌ستاندنیان هه‌بێت".