Abdullah Shukur
01 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2019
ئارتڤین - AA
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "لە وڵاتی ئێمە ناوچەیەک ھەیە بە ناوی 'کوردستان'؟ ئێستا دەزانن بۆ باسی 'پرسی چارەنووس' دەکەین؟ ئەگەر دەتانەوێ لە باکووری عێراق کوردستان ھەیە، برۆنە ئەو شوێنە. ئێمە رێگە نادەین ئێوە ئەم خاکە دابەش بکەن".
ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی کردنەوی پڕۆژەی بە کۆمەڵ لە شاری ئارتڤین گوتارێکی پێشکەش بە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری کرد.
ئەردۆغان گوتی: "لە وڵاتی ئێمە ناوچەیەک ھەیە بە ناوی 'کوردستان'؟ ئێستا دەزانن بۆ باسی 'پرسی چارەنووس' دەکەین؟ لە وڵاتی ئێمە ئانادۆڵوی رۆژھەڵات ھەیە، باشووری رۆژھەڵاتی ئانادۆڵو ھەیە، ئێمە دەریای رەشمان ھەیە، ئێمە دەریای سپیمان ھەیە، ئێمە ئانادۆڵوی ناوەڕاستمان ھەیە، ئێمە ئیجەمان ھەیە، ئێمە مارمەرامان ھەیە و ٧٨٠ ھەزار کیلۆمەتر خاکی نیشتمانی ئێمەیە. بەڵام ئەگەر کوردستانتان دەوێ، ئەوا لە باکووری عێراق کوردستان ھەیە، برۆنە ئەو شوێنە. ئێمە رێگە نادەین ئێوە ئەم خاکە دابەش بکەن".
سەرکۆماری تورکیا، گوتیشی: "ئەو چی دەڵێ؟ دەڵێ 'ئێمە پشتمان بە یەپەگە بەستووە'. دەڵێ 'پشتمان بە پەکەکە بەستووە'. باشە ئەی ئێمە پشتمان بە چی بەستووە؟ ئێمە پشتمان بە خوا و گەل بەستووە. جیاوازی ئێمە ئەوەیە. ئێستاش ئەمانە ھەڵساونەتەوە باسی ئەم شتە نوێیانە دەکەن؟".