Halil Demir
01 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2020
ئیستانبوڵ - AA
بەمەبەستی دەستگیرکردنی ٧٦ گومانلێکراو کە پێنجیان سەربازی چالاک بوون کە بەتۆمەتی بوونیان لەنێو پێکهاتەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ)دا لە ریزەکانی سوپا بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرابوو لە ٣٠ پارێزگای تورکیا، ئۆپەراسیۆنی هاوکات رێکخرا کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە پارێزگای ئیستانبوڵ بوو.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی فەتۆ لەنێو سوپای تورکیادا کە لەلایەن نووسینگەی تاوانەکانی تیرۆر سەربە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئیستانبوڵەوە بەڕێوەدەچێت، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٧٦ کەس دەرکرا کە سەربازی چالاک، خانەنشین، دوورخراوە لەکار و دەستلەکارکێشاوەیان لەنێودایە و دەرکەوتووە لەلایەن ئیمامەکانی رێکخراوەکەوە بەمەبەستی هەواڵی ناوخۆیی رێکخراوەکە لە رێگەی تەلەفۆنی گشتییەوە پەیوەندیان پێوە کراوە.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا کە لە ٣٠ پارێزگا ئەنجامیان دا و ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە پارێزگای ئیستانبوڵ بوو لە کۆی ٧٦ گومانلێکراوی داواکراو، ٥٩یانیان دەستگیرکرد کە پێنهاتبوون لە؛ پێنج سەربازی چالاک، پێنج سەربازی خانەنشین، سەبازێکی دەستلەکارکێشاوە و ٦٥ سەربازی دوورخراوە لەکار.
کارەکانی ئاسایش لەبارەی گومانلێکراوە دەستگیرکراوەکان درێژەی هەیە، هاوکات هەڵمەتی دەستگیرکردنی ١٧ گومانلێکراوەکەی دیکەیش بەردەوامە.