Sefa Şahin
01 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند کە لە هەڵمەتێکی پلان بۆداڕێژراودا، بەناو ئەمیری تورکیای داعش، دەستگیرکرا و پاشان دەستبەسەرکرا.
سولەیمان سۆیڵو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر سوپاسی رێکخستنە ئەمنییەکانی کرد و دەستخۆشی لێکردن و رایگەیاند ''لە هەڵمەتێکی پلان بۆداڕێژراودا، بەناو ئەمیری تورکیای داعش دەستگیرکرا و دەستبەسەرکرا''
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند، بەناو ئەمیری تورکیای رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە دەستگیرکراوە، مەحمود ئۆزدەن-ە.
هەروەها سولەیمان سۆیڵو (دەربارەی دەستگیرکردنی بەناو ئەمیری تورکیای داعش): "لە میانی پشکنینی ماڵەکەی و چەند شوێنێکی دیکەدا، کۆمەڵێک بەڵگەی دیجیتاڵی و ژمارەیەک کۆمپیوتەر دەستی بەسەردا گیرا".