Murat Temizer
01 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
بەردەوامبوونى كارەكانى كەشتى ئۆرۆچ رەيسى توركى لە پێگهی ئێستاى لە رێگەى Navtex (ئاگاداركردنەوەى دەرياوانان) تاوەكو ١٢ ئەيلوول راگەيەنرا.
ئاگاداركردنەوەكە پێشتر ئاماژەى بە بەردەوامبوونى كارەكانى كەشتييەكە لەو ناوچەيە تا رۆژی ١ى ئەيلوول كردبوو، بەپێی ئاگاداركردنەوە تازەكە ئەركەكە بۆ ماوەى ١١ رۆژ درێژكراوەتەوە.
بهوپێیه كەشتى ئۆرۆچ رەيس، لە گەڵ هەردوو كەشتى ئاتامان و جەنگيزخان پێكەوە، لە رۆژهەڵاتى دەرياى ناوهڕاست لە نزيك قوبرس لەو شوێنانەى كە پێشتر راگەيەنرابوو كارەكانى پشكنين بەڕێوەدەبەن.
كەشتى ئۆروچ رەيس، جگە لە گەڕان بەدواى کێڵگە و يەدەگى نەوت و سەرچاوەى سرووشتى، هەموو لێكوڵينەوەكانى وەكو جيۆلۆجى، جيۆفيزيكی، هايدرۆگرافى ئەنجامدەدات.