Sertaç Bulur,Orhan Onur Gemici,Ramal Abdullah Mahmood
16 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە – AA
لە هەڵمەتێکی هاوکاتدا لە ٣٠ پارێزگای تورکیا، ٦٠ کارمەندی پێشووی ئاسایش بە گومانی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، دەستگیرکران.
دوای ئەوەی داواکاری کۆماری ئەنقەرا بڕیاری دەستگیرکردنی ١٠٨ کارمەندی خانەنشین و لەکاردوورخراوەی ئاسایشی دا لە میانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی فەتۆدا، بەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتێکیان لە ٣٠ پارێزگای تورکیا ئەنجامدا.
لە میانی هەڵمەتەکەدا لە ئەنقەرا ٦٠ گومانلێکراو دەستگیرکران.
زانراوە لەنێو دەستگیرکراواندا بەڕێوەبەری پلە یەکی پێشووی ئاسایش، ئەفسەرانی پێشووی ئاسایش، سەرکۆمیسەرانی پێشوو و کارمەندی پێشووی پۆلیس هەن.