Kasım İleri
16 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
شارەزا لە دامەزراوەی ئەمریکی هێریتج، لوک کۆفی پڕچەککردنی پەکەکە/پەیەدە لە لایەن ئەمریکاوە بە گەمەیەکی مەترسیدار ناوبرد و ئاماژەی بەوەکرد کۆنترۆڵکردنەوەی رەققە ئەوەی نەدەهێنا پەیەدەی بۆ پڕچەک بکرێت.
بەڕێوەبەری ناوەندی سیاسەتی دەرەوە لە دامەزراوەی ''Heritage Foundationdan Douglas ve Sarah Allison'' لوک کۆفی لە پانێڵێکدا لە ژێر ناونیشانی ''دابەشبوون لە سووریا: ئۆپەراسیۆنی ئیدلب لە لایەن تورکیاوە''، گوتارێکی پێشکەش کرد.
کۆفی باسی لەوەکرد پەیوەستکردنی سەرچاوەکان بەو ستراتیجیەتەی کە ئەمریکا لە باکووری سووریا پەیڕەوی دەکات ''تەسکبینی''یە و لەوانەیە هێزەکانی سوپای ئەمریکا ماوەیەکی درێژ لە باکووری سووریا بمێننەوە و پێشبینی دەکرێت ئەم ستراتیجیەتە ئەنجامێکی ئەرێنی لێنەکەوێتەوە.
سەبارەت بە هاریکاریی نێوان ئەمریکا و پەیەدە لە سووریاش، لوک کۆفی رایگەیاند ''بینینی مانشێتی ئەوەی کە رەققە کەوت، ئێمە دڵخۆش دەکات. شتێکە کە ئەمریکییەکان دەیانەوێت، شتێکە کە گەلانی ئەمریکاش دەیانەوێت بیبیستن''.
کۆفی جەختی لەوەکردەوە کە سەبارەت بە رەققە بڕیاربەدەستانی ئەمریکا و لەسەرووی هەمووشیانەوە سیاسەتمەدارەکانی سەردەمی باراک ئۆباما لەگەڵ پەیەدەدا کاریان کردووە و ئاشکراشی کرد لەگەڵ کەوتنی بەناو خەلافەتەکەی داعشدا ناڕوونی ستراتیجییەتی ئەمریکادا لە رەققە دەرکەوت.
كۆفی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بڕیاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا نه‌یانتوانی له جیاوازی نێوان گرووپه كورده‌كان بگه‌ن و، گوتی: "له‌وه‌ته‌ی ئه‌مریكا دهستیبهكاركردووه له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌دا گومانم هه‌یه له‌وه‌ی كه چۆن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی وه‌ك یه‌په‌گه یان په‌یه‌ده درێژه پێده‌دات، یاخود چه‌ند به‌رده‌وامی ده‌بێت. زۆرینه‌ی گه‌لی ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر بیانزانیبا كه ئه‌و باجه‌ی ده‌یده‌ن ده‌بێته هاوكاری دارایی بۆ رێكخراوێك كه خاوه‌نی ئایدۆلۆجی نیو-ماركسیست و په‌یوه‌ندی به رێكخراوێكه‌وه هه‌یه كه له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادایه ئه‌وه ده‌بووه سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانیان".
پسپۆڕه ئهمریكیهكه باسی له‌وه كرد كه رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده ده‌یه‌وێت ئه‌مریكا له سووریا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ رۆڵ بگێڕێت و گوتی: "ئه‌مریكا له سووریا یارییه‌كی مه‌ترسیدار ده‌كات. پێموایه كه ئێره زه‌مینه‌یه‌كی له‌رزۆكه. ئه‌گه‌ر تێچووی خێرا گرتنی ره‌ققه پڕچه‌ككردنی رێكخراوێكی وه‌ك یه‌په‌گه بێت ئه‌وا به‌ڕای من ئه‌وه به گرتنه‌وه‌ی ره‌ققه ناگوترێت".
كۆفی باسی له‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده و داعش كرد كه ئه‌م هه‌فته‌یه ئاشكرابوو و، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه ئه‌وه ده‌ریخست په‌كه‌كه/په‌یه‌ده متمانه پێكراونین.
هاوكات كۆفی باسی له‌وه كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا به هۆی پشتیوانی حكوومه‌تی ئه‌مریكا بۆ په‌كه‌كه/په‌یه‌ده خراپ بووه و، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و نیگه‌رانیه هه‌ستی پێ ده‌كرێت كه له توركیا دژ به ئه‌مریكا هه‌یه.
گوتیشی: "پێموایه په‌یوه‌ندی 70 ساڵه‌ی باشی نێوان توركیا و ئه‌مریكا به هه‌ده‌ر نادرێت و ئاماده‌نیم په‌یوه‌ندی له‌و شێوه‌یه بكه‌مه فیدای حه‌وت ساڵ سه‌ختی".