Dildar Baykan Atalay
18 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2026
گوتەبێژی سوپای پاکستان، ئەحمەد شەریف چاودری ئاماژەی بەوە کرد پاکستان هەموو جۆرە هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ بەرگریی کردن لە سعوودیە و، پابەندییەکانی ئیسلام ئاباد بەرامبەر ئاسایشی ڕیاز بێ مەرجە.
لە دیدارێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی عەرەب نیوز، چاودری هەڵسەنگاندنی بۆ هێرشی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر سعوودیە کرد.
چاودری ڕایگەیاند: "پاکستان هەم لە ڕووی دیپلۆماسیی و هەم لە ڕووی کردەییەوە پشتیوانی لە سعوودیە دەکات، دەمەوێت بەتایبەت جەخت لەسەر وشەی 'کردەیی' بکەمەوە. هەموو هەوڵێک دەدەین لە پێناوی ئاسایشی مزگەوتی حەرەم، مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) و سعوودیە. هەموو ئەو هەوڵانە دەدەین کە برا سعوودییەکانمان داوای دەکەن و پێویستیان پێیەتی".
بە ئاماژە کردن بەوەی گەلی پاکستان شانبەشانی براکانیان لە سعوودیە وەستاون، چاودری ڕایگەیاند: "بە کورتی ئێمە لێرەین و، بەردەوام دەبین لە بەرگریی کردن لە سعوودیە بەرامبەر هەموو هێرشێک".
چاودری تیشکی خستە سەر ئەوەی پاکستان لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ سعوودیە و وڵاتانی ناوچەکەدا و، ڕایگەیاند: "بەوپەڕی جدییەت و دڵسۆزییەوە کار دەکەین بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ بابەتەکە بە دانوستان".